Lara Ali اﻹداره
الدوله : العراق عدد المساهمات : 223 تاريخ التسجيل : 03/12/2014 العمر : 30
| موضوع: مەسرور بارزاني لەگەڵ ئەنداماني پەرلەمان كۆدەبێتەوە؟ السبت ديسمبر 13, 2014 8:21 pm | |
| ڕاوێژكاري ئەنجومەني ئاسايشي هەرێمي كوردستان لەگەڵ لێژنەي ناوخۆي پەرلەماني كوردستان كۆدەبێتەوە و باردۆخي ئەمني و كەموكوڕتييەكاني هەرێمي كوردستان لە ڕووي ئاساييشەوە تاوتوێ دەكات. ئاواز مەلافەندي، ئەندامي لێژنەي ناوخۆي پەرلەماني كوردستان تايبەت بە (باسنيوز)ي ڕاگەياند، پێشتر بڕيار بوو مەسرور بارزاني، ڕاوێژكاري ئەنجوومەني ئاسايشي هەرێمي كوردستان “بێتە هۆڵي لێژنەي ناوخۆ لە پەرلەماني كوردستان، بەڵام گۆڕانكاري بەسەر بەرنامەكەدا هاتووە و سەعات 9ي سەر لە بەياني سبەي يەكشەممە 2014-12-14، ئەنداماني لێژنەي ناوخۆ دەچنە بارەگاي ئەنجومەني ئاسايشي هەرێمي كوردستان و لەگەڵ مەسرو بارزاني، ڕاوێژكاري ئەنجومەني ئاسايشي هەرێمي كوردستان و كەريم سنجاري، وەزيري ناوخۆ و ئەنداماني ئەنجوومەني ئاسايش، كۆدەبنەوە. ئاواز مەلا فەندي ڕوونيشيكردەوە، لەو كۆبوونەوەيەدا، باردۆخي هەرێمي كوردستان هەڵدەسەنگێنن و كەموكورتييەكاني بواري ئەمني لە هەرێمي كوردستان تاوتوێ دەكەن. ئەندامي لێژنەي ناوخۆي پەرلەماني كوردستان دووپاتيشيكردەوە:”پێشتر مەسرور بارزاني ئامادەي خۆي دەربڕي بوو بۆ ئەوەي بێتە پەرلەمان؛ بەڵام گۆڕانكاريي بە سەر شوێني كۆبوونەوەكەدا هاتووە”. | |
|