عراقيه وافتخر
اهلا وسهلا بك
نورت المنتدى
قم بالتسجيل
وتشرفنا بك في منتدانا
عراقيه وافتخر
اهلا وسهلا بك
نورت المنتدى
قم بالتسجيل
وتشرفنا بك في منتدانا
عراقيه وافتخر
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


منتدى شامل وترفيهي وسياسي وثقاقي واجتماعي منتدى لكل العراقيين والعرب
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 شەهید حەمەڕەش (١٩٥٧-١٩٩١)

اذهب الى الأسفل 
2 مشترك
كاتب الموضوعرسالة
Y & K
اﻹداره
اﻹداره
Y & K


الدوله : العراق
عدد المساهمات : 45
تاريخ التسجيل : 03/12/2014
العمر : 27

شەهید حەمەڕەش (١٩٥٧-١٩٩١) Empty
مُساهمةموضوع: شەهید حەمەڕەش (١٩٥٧-١٩٩١)   شەهید حەمەڕەش (١٩٥٧-١٩٩١) I_icon_minitimeالخميس ديسمبر 18, 2014 9:15 pm

شەهید حەمەڕەش (١٩٥٧-١٩٩١) 65055.a11-3-12-2013



ناوی تەواوی شەھیدی قارەمان "حەمەڕەش" شێخ محەمەد شێخ کەریم عیسا کەسنەزانی یە، لە شێخانی کربچنەیە، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی ھۆمەرامانی ناوچەی قەرەداغ چاوی بەدنیا ھەڵێناوە.
خوێندنی سەرەتایی لە سەنگاو تەواوکردوە وەک عاشقێکی کوردایەتی ساڵی ١٩٧٤لە تەمەنی ١٧ ساڵی دا پەیوەندیکردوە بە شۆڕشی ئەیلولەوە لە (زۆزک) پ.م بووە.
دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلول بووەتە پۆلیس لە (سلێمانی – کەلار – سەنگاو) دژی دزو جەردەو تاوانباران دەیان چالاکی نواندووە.
ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندیکردوە بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە. ساڵی ١٩٧٨ خەباتی شارو شاخی پێکەوە گرێداوە بووە بە پێشمەرەگە لە ھەرێمی (١) ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
لە دەیان چالاکی و نەبەردی دا بەشداریی راستەوخۆیی کردووە، رۆژ لە دوای رۆژ پلەی کۆڵنەدەری دراوەتێ.
ساڵی ١٩٨٠ بووە بە فەرماندەی مەفرەزە لە جەباری. ساڵی ١٩٨١ کراوە بە فەرماندەی مەفرەزە لە کەرتی بازیان. ساڵی ١٩٨٢ کراوە بە جێگری فەرماندەی کەرتی (٣) ی ھەمەوەند. ساڵی ١٩٨٤ کراوە بە فەرماندەی کەرتی (٣) ی ھەمەوەند. ساڵی ١٩٨٥ کراوە بە جێگری فەرماندەی تیپی ٥٧ ی سەگرمە. ساڵی ١٩٨٦ کراوە بە فەرماندەی تیپی ٥١ ی گەرمیان. ساڵی ١٩٨٧ گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەی تیپی (٥٣) ی شێروانە.
حەمەڕەش وێڕای پێنج جار برینداربوونی رۆڵی گرنگ و بەرچاوی لەم داستان و نەبەردیانەدا بینیوە: شەڕو نەبەردیەکانی گرتنی سەنگاو، داستانی گرتنی بێتواتە، نەبەردی دۆڵە ڕەق، داستانی ڕزگاری، نەبەردییەکانی شارباژێڕ، داستانی قەیوان ماوەت، نەبەردی زینانە.
یەکەم ڕەبیە لە شۆرشی نوێ دا لەسەر دەستی حەمەڕەش گیراوە ساڵی ١٩٨٢ لەسەر جادەی چەمچەماڵ - سەنگاو.
لە ئەنفالەکان دا ھەزاران ھاووڵاتی و پێشمەرگەی لە دەستی ڕژێم ڕزگارکردوەو گەیاندونیەتیە ناوچەی ڕزگارکراو، ڕۆڵی بەرجاوی ھەبووە بەتایبەتی دوای ئەنفالی (١و٣) لەسەر داوای خۆی لە ناوچەکانی سنوری گەرمیان دا ماوەتەوە، دواتر بۆتە فەرماندەی ھێزەکانی پارتیزانی لە گەرمیان بەھۆی یارمەتی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە لە سلێمانی توانیان بنکەو بارەگای ھێزی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان و قەرداغ و بازیان دروستبکەنەوە. ھەر ئەم بنکانەش بوون بە ناوەندی ڕێخستنی جەماوەرو پەیوەندیکردن بە پێشمەرگەی کۆن و ڕێکخستنی دابڕاوی یەکێتی بۆ سازدانی ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١.
لە ڕاپەرینی بەھاری ١٩٩١ دا شاری کفری بەسەرپەرشتی حەمەڕەش ڕزگارکراوە، بۆ ھاوکاری ھەڤاڵ عوسمانی حاجی مەحمود و ھاوڕێکانی بەرەو (دووز) کەوتۆتەڕێ، بەڵام لە رۆژی ١١-٣-١٩٩١ دوای ڕزگارکردنی دووز لەسەر جادەی (دووز - تکریت) بە گوللـە ھاوەن بریندار بووە بەنیازی گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی، ھاوڕێکانی بەرەو کفری بردویانە بەڵام لە نزیک (سلێمان بگ) کەوتۆنەتە کەمینی (مجاھیدینی خەڵق) ـە و لەگەڵ دوا سەفەری شەھیدبوونی دا بێ دوا ماڵئاوایی دوا نیگای لەسەر وێنەی (رۆژان و کەژوەست) ھەردوو کچەکەی و (کاروخ) ی کورە تاقانەی لێکناو گەیشتە کاروانی شەھیدانی کوردستان.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ميار
اﻹداره
اﻹداره
ميار


الدوله : العراق
عدد المساهمات : 38
تاريخ التسجيل : 04/12/2014
العمر : 27

شەهید حەمەڕەش (١٩٥٧-١٩٩١) Empty
مُساهمةموضوع: رد: شەهید حەمەڕەش (١٩٥٧-١٩٩١)   شەهید حەمەڕەش (١٩٥٧-١٩٩١) I_icon_minitimeالخميس يناير 15, 2015 9:36 pm

بارك الله فيكم ونفعنا بما قدمتم
جزاكم الله خير الجزاء
سلمت اناملكم
فى انتظار ابدعاتكم
دمتم متألقين مبدعين متميزين

ميار
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
شەهید حەمەڕەش (١٩٥٧-١٩٩١)
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
عراقيه وافتخر :: منتدى كوردستان العراق-
انتقل الى: