پرۆژەي ڕاکێشاني بۆري گازي سروشتي ھەرێمي کوردستان بۆ تورکيا لە ھەنگاوي سەرەتايدايە ، سەرۆکي ليژنەي سەرچاوە سروشتيەکان لە پەرلەماني کوردستان دەڵێت: پێدەچێت لە داھاتودا ھەرێمي کوردستان بچێتە سەر نەخشەي جيھاني بۆ گازي سروشتي.
"شێرکۆ جەودەت" سەرۆکي ليژنەي پيشەسازي و وزە وسەرچاوە سروشتيەکان لە پەرلەماني کوردستان بە کوردسات نيوزي ڕاگەياند: پرۆژەي ڕاکێشاني بۆري گازي سروتشي ھەرێم بۆ تورکيا لە ھەنگاوي سەرەتايدايە و پلانێکي تۆکمە ھەيە بۆ ئەوەي ساڵي 2017 گازي سروشتي لە ھەرێمەوە بگات بە وڵاتاني ئەوروپا لە رێگاي تورکياوە.
"شێرکۆ جەودەت" وتيشي ، ھەرێمي کوردستان خاوەني زياتر لە 3،6 تريليۆن مەتر سێ جا گازي سروشتيە بە کوالێتيەکي باش ، ئەوەش بۆ وڵاتاني دراوسێ و وڵاتاني ئەوروپا دەستکەوتێکي گەورەيە ، لەبەر ئەوەي ھەرێم کێ بڕکێي گازي سروشتي ڕوسيا دەکات کە پێداويستيەکاني ئەوروپاي لێ دابين دەکرێت .
"شێرکۆ جەودەت" ئاماژەي بۆ ئەوەشکرد ، پرسي گاز لە قۆناغي داھاتودا پرسێکي زۆر گرنگ و بايەخدار دەبێت و ھەرێمي کوردستان دەتوانێت بچێتە سەر نەخشەي جيھاني بۆ گازي سروشتي .