رۆژئاوای کوردستانیش وەکو پارچەکانی تری کوردستان لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە بۆ ( ھەر لە بەدرخانییەکانەوە و تا نوری دێرسیمی، عوسمان سەبری، و تا بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەندین پارت و رێکخراوەی تر ) بوو بە ھێلانەی کەسایەتی، تەڤگەڕ و رێکخستنی کوردستانی و خاوەندارێتی گەلێک شۆڕش و سەرھەڵدانی کردووە . لەسەرەتای ساڵانی ھەشتاکانیشەوە باوەشی بۆ پێشەنگانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK کردۆتەوە و بەدڵگەرمییەوە خاوەنداری لێکردووە .
ھاوکات رۆژئاوای کوردستان تەنیا ھێلانەی تێکۆشەرانی کورد نەبووە، تەڤگەڕە شۆڕشگێڕییەکانی تورکیا و بەرھەڵستکارانی رژێمی ئێراقیش ئەم خاکە پیرۆزە خاوەن ماڵی کردوون . بەڵام بەداخەوە لە سەدەی (٢١)ەمدا دۆخەکە تا رادەیەک بۆ پارتییە کوردییەکانی رۆژئاوا و باشوری کوردستان گۆڕانی بەسەردا ھات، ئەو پارتانە بێ رەچاوکردنی دابونەریتی شۆڕش و راپەڕین و سەرھەڵدانەکانی کوردستان و بەتایبەتیش رۆژئاوای کوردستان و بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئەو رۆژانەی گەلی ئەو پارچەیەی کوردستان چۆن باوەشی بۆ کردبوونەوە و سەر و ماڵی خۆیان لەپێناو خودی ئەو پارتانەدا فیدا کردووە و گیانی خۆیان بۆ کردبووە قوربانی؛ کەوتنە ناو ھەڵوێستی ھەرزان و بە واتای تاکە وشە؛ بەری رەنج و فیداکاری و قوربانییەکانی گەلی رۆژئاوای کوردستانیان بە زایە برد و نکۆڵیان لێکرد و وتیان :" ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان لە ئارادایە شۆڕش نییە " .
لێرەوە دەبێ بپرسین ئەم پارتانە کێن و لەکوێوە ھاتوون، ھەڵقوڵاوی نێو جەماوەرن و پشتیان بە گەل و جەماوەر بەستووە یاخود ؟! لە کوێن و سەرکردەکانیان کێن ؟! بە راستیش دەبنە رێنمایندە بۆ گەل یاخود ؟! لە ھەمووی گرنگتریش ئەوەیە، ئەم پارتانە ھەمان ئەو پارتانەن کە زۆربەیان و بەتایبەتیش ئەلپارتی و پارتی ئازادی بە ھەموو شێوەیەک دژایەتی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان دەکەن، ھۆکاری ئەم دژایەتییەیان لەکوێوە سەری ھەڵداوە .
یەکەمین پارتی لە رۆژئاوای کوردستان
لە ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٧ دا بۆ جاری یەکەم لە مێژووی سوریا رۆژئاوای کوردستان پارتی سیاسی بونیاد دەنران بەم شێوەیەی خوارەوە : عوسمان سەبری، عەبدولحەمید دەروێش، حەمزە ئەلنەویران، شێخ محەمەد عیسا مەلا مەحمود، رەشید حەمۆ، محەمەد عەلی خۆجە، خەلیل محەمەد، شەوکەت حەنان ( لەناو ئەمانەدا ئەندامانی پێشتری حزبی شیوعی سوری ــ لقی حەلەب ھەبوون ).
نورەدین زازا وەکو سەرۆکی پارتەکە
ناوی پارتەکەیان؛ پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا، ئامانجی پارتەکەیان وەکو ( ئازادکردن و یەکێتی کوردستان ) دەستنیشان کردبوو. لەو بارەیەوە ( عوسمان سەبری ) لە بەشی چوارەمی پەیڕەوی ناوخۆی پارتەکەیان ( پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا ) باس لەوە دەکات؛ وەکو پارتێکی پێشکەوتوو بۆ ئازادی تێدەکۆشێت و لە دژی داگیرکەر و دار و دەستەکانی شەڕ دەکات. لەگەڵ کۆتایی ھاتنی سێبەری داگیرکاری و سەرجەم رێگاکانی دەستێوەردانی دەرەکی ئەو کاتە پارتەکەیان داخوازی بەڕێوەبەر و سیستەمێکی تایبەت بۆ ( ٤٠٠ ) ھەزار کورد دەکات لە رۆژئاوای کوردستان ."
ئەمەش بۆ ئەوەیە کە بتوانێت مافە سیاسی، کلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بژیێنێت . ئەمە بە واتای نموونەی داخوازی ئۆتۆنۆمییەکە بۆ رۆژئاوای کوردستان لە سوریا. بەڵام ھاوڕێیانی عوسمان سەبری داواکاری یەکێتی و سەربەخۆیی چوارپارچەی کوردستانیان دەکرد .
لە بەرامبەریشدا عوسمان سەبری ئەم فکرەی رەت دەکردەوە و دەیگوت :" ئەمە پەیوەندی بە ھەلومەرجی ژیانی کورد لە نێوان ئەو چوار دەوڵەتانەوەیە . "
یەکەمین ناکۆکی نێوان عوسمان سەبری و ھەڤاڵانی بوو. لە ساڵی ١٩٦٠ بەدواوە عوسمان سەبری لەپێناوی بەدیھێنانی فیکری خۆی تێکۆشا و خەباتی کرد، ئەمەش وای کرد کە ھەڤاڵانی دەستبەرداری بن. لەو سەردەمەدا نورەدین زازا چووە سەردانی سەرۆکی حزب و پێی وت :" ئەمە پارتێکی سیاسی نییە، بەڵکو کۆمەڵەیەکی رۆشنبیرییە ."
دەتوانین بڵێین ئەمە یەکەمین ناکۆکی نێوان عوسمان سەبری و ھەڤاڵانی بوو. لە ساڵی ١٩٦٠ بەدواوە عوسمان سەبری لەپێناوی بەدیھێنانی فیکری خۆی تێکۆشا و خەباتی کرد، بەڵام ھەڤاڵانی دەستبەرداری بوون. لەگەڵ ئەمەشدا لەو سەردەمەدا ( نورەدین زازا ) کە سەرۆکی حزب بوو دەیگوت :" ئەمە پارتێکی سیاسی نییە، بەڵکو کۆمەڵەیەکی رۆشنبیرییە ."
ھەر لەو سەرەمەدا ( عەبدول حەمید دەروێش ) دەیوت :" کورد لە سوریا کەمە نەتەوەیە و لە سوریا دەژین ."
ھەموو ئەم ناکۆکییانەی باسیان دەکەین بوون بە ھۆکاری ناکۆکی و پەرش و بڵاوبوونەوەی ئەو پارتییە کوردییانە تا بەڕۆژی ئەمڕۆمان بەردەوام بن .
کۆنگرەی ئاداری ١٩٦٤
ئەندامانی پارتییەکەی عوسمان سەبری لەو سەردەمەدا جگە لە خۆی، رەشید حەمۆ، کەمال عەبدی، خالید مشایخ، عەبدولڵا مەلا عەلی، عەزیز داود و محەمەد مەلا، لەگەڵ دوو ئەندامی یەدەگ؛ محەمەد مستەفا و مەلا محەمەد . بەھۆی دژبەرایەتی و ناکۆکی نێوخۆوە لەو سەردەمەدا پارتی دیموکراتی کوردستان PDK ی ئێراق و مەلا مستەفا بارزانی دەستیان خستە کۆنگرەکەوە و بڕیاری بۆ ماوەی دوو ساڵ دوورخستنەوەی نوورەدین زازا، عیسا محەمەد و حەمزە نویرانی دەرکرد، ھەروەھا ئەندامێتی حەمیدی حاجی دەروێش بۆماوەی دوو ساڵ راگیرا .
پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا
دوای ئەو قۆناخە، دۆخەکە گۆڕانی بەسەردا نەھات و بابەتی سازکردنی کۆنفرانسەکەی ساڵی ١٩٦٩ دەکەوێتە رۆژەڤی سیاسەتمەدارانەوە و عوسمان سەبریش بە خیانەت و داردەستێتی دەوڵەتی ئێراق تاوانبار کرا و سەڵاح بەدرەدین کرا بە سکرتێری ئەو پارتە . ھاوکات لەگەڵ ئەمەشدا ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئەو پارتە تا دەھات زێدەتر بوو. لەسەر ئەو بنەمایەش مەلا مەستەفا بارزانی، سەڵاح بەدرەدین بانگھێشتی لای خۆی کرد و تا ساڵی ١٩٧٠ لەلای خۆی بەندی دەکات. شانبەشانی ئەمەش فەرمانی دروستکردنی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا ( ئەلپارتی ) دەرکرد و کەسێکیشی بەناوی ( دەھام میرۆ ) بۆ سەرۆکایەتی ئەو پارتە دەستنیشان کرد . بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بوو ؛ دەھام میرۆ سەرەتا بە سەرۆکی دەستەی چارەسەرکردنی ناکۆکی ناوخۆی پارتەکە دەستنیشان کرا بوو، دواتر بە بڕیاری مەلا مستەفا کرا بە سەرۆکی ئەلپارتی .
بارزانی ئەو ئەسیرانەی ئازاد کرد کە ماوەی (٢) ساڵ بوو بەندیکردبوون، ھەردووکیان دەستیان لە پارتەکەیان بەردا. دواتر پارتی چەپ بە تۆمەتی تەعویزدان بە بارزانی، ژمارەیەک ئەندامی لەریزەکانی دوورخستنەوە . ھەموو ئەوانە کۆبوونەوە و ئەندامە دەستبەسەرکراو و دوورخراوەکانی ئەلپارتی، پارتێکی نوێیان بەناوی ( حزب الاشتراکی الکردی فی سوریە ) ــ پارتی ھاوبەشی کوردی لە سوریایان بە سەرکردایەتی ( ساڵح گەدۆ ) دامەزراند .
دواتر بەھۆی کۆمەڵێک پرس و کێشەی ناوخۆوە، لە ساڵی ١٩٧٥ دا سکرتێری پارتەکەی خۆیان دەرکرد. بەڵام لە ساڵی ١٩٧٦ دا بەسەرۆکایەتی سەڵاح بەدرەدین ( پارتی یەکێتی گەلی کوردی لە سوریا ) دامەزرێندرا و تا کۆنگرەی دوای دامەزراندنی ئەو پارتە لەسەر دەسەڵات ھێڵرایەوە و دواتریش بەڕێوەبەرایەتی پارتەکە خرایە دەست موستەفا جومعەوە .
پارتی چەپ کە لەلایەن ( عیسمەت سەیدا ) ەوە بەڕێوە دەبرا لەگەڵ پارتە چەپڕەوەکانی تردا تا ساڵی ١٩٧٨ لەژێر چەترێکدا بەڕێوەبرا، بەڵام یەکتریان پەسەند نەکرد و بووە ھۆکاری پەرتەوازەبوونیان. ئەو چەترە بوو بە پێنج بەشەوە و پێنج پارتی لێ دروست بوو؛ کە ( فواد عەلیکۆ، حەسەن تەنوری، ئیسماعیل عومەر شێخ ئالی ) و ژمارەیەک کەسایەتی تر لەژێر ئەو پەرش و بڵاو بوونەوەیەدابوون. پاشان ھەر یەکێک لەو ناوبراوانە پارتێکیان دامەزراند . ئەمەش زۆری نەخایاند و لە ساڵی ١٩٩٢ جارێکی تر ھەمان ئەو کەسانە کۆبوونەوە و پارتێکی نوێیان دامەزراند و ناویان لێنا ( پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا )، بەڵام ناکۆکیی و پەرتەوازەییان بەردەوامی کرد و تا دواجار ھەر یەکێکیان بوونەوە بە سێ و چوار بەش .
لەناو پارتی چەپ دا عیسمەت سەیدا تا رادەیەک ھەوڵیدا بەڕێوەبەرایەتی پارتەکە کۆبکاتەوە و لەمەشدا تا رادەیەک سەرکەوتووبوو ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە لە مێژووی رۆژئاوای کوردستان و سوریادا بە سەردەمی ( ھەلی زێڕین ) ناودەبرا .
لە ساڵی ١٩٨٢ و لە ئەنجامی ناکۆکییەکانی نێوان عیسمەت سەیدا کە سکرتێری ئەو پارتەبوو لەگەڵ برازاکەی خۆیدا بەناوی ( سەڤگات سەیدا ) پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا پارچە بوو و سەڤگات سەیدا ناوی پارتەکەی بۆ ( پارتی شاغیلی کوردی ) بەڵام تەمەنی ئەم پارتییە زۆری نەکێشا و دوای (٦) ساڵ و دوای مردنی سەرۆکی پارتەکە لە ساڵی ١٩٨٨ دا جارێکی تر پارچە بوو، لەو سەروبەندەدا و سەرەڕای گەڕانەوەی ( عەبدول باست سەیدا ) و گرووپەکەی بۆ ناو پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا، ( یوسف دیبۆ ) بوو بە سەرۆکی ئەو پارتە .
جارێکی تر و لە ساڵی ١٩٩٠ دا پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا پارچە دەبێت و ( یوسف دیبۆ ) پارتێکی تر بە ھەمان ناو دروست دەکات و ئەم پارتییەش تا ساڵی ١٩٩٦ بەردەوام دەبێت و بە سیاسەتی تایبەت بە خۆی رێگەی بە پارچەبوونی زیاتر و بڵاوبوونەوە نەدا، پارچەکەی تری ئەم پارتییە لەلایەن ( محەمەد موسا محەمەد ) ەوە سەرکردایەتی دەکرا. دوای رێکەوتنێک لەنێوان محەمەد موسا لەگەڵ پارتی یەکێتی گەل، پارتێکی تر بەناوی پارتی ئازادی کوردییەوە دروست کرا و ( خەیرەدین موراد ) کرا بە سەرکردایەتی ئەو پارتە .
سکرتێری ئەم پارتییە دەیتوانی بە سیاسەتی تایبەتی خۆی لەنێوان ساڵانی ١٩٩٠ ــ ١٩٩٦ دا رێگە لە پارچەبوون و پەرتەوازەبەبوون بگرێت. بەلام دواتر کەسێک بەناوی ( تاھر سفوک و عەزیز داوی ) کە دوو ئەندامی ھەمان ئەو پارتەبوون، پارتەکەی خۆیان پارچە دەکەن و پارتییەکی نوێ لەو پارتە و بە ھەمان ناو دروست دەکەن، عەزیز داوی درێژەی بەو پارچەکردنە دا و ناوی پارتەکەی بۆ ( پارتی یەکسانی کوردی ــ حزب المساواە الکردی ) گۆری .
پارتی دیموکراتی کوردی سوریا ــ ئەلپارتی
وەکو لەسەرەوەش باسمانکرد ئەم پارتییە لە ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن مەلا مستەفا بارزانییەوە دروست کرا و بەڵام ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان و سوریادا بەسەر پارتەکانی تردا ھاتبوو، ئەم پارتییەش خۆی لەو چارەنووسە رزگار نەکرد و دووچاری پارچەبوون ھات، کە لەلایەن ( جەمال شێخ باقی )یەوە یەکێک لە پارچەکانی ئەو پارتییەی بە ھەمان ناو دامەزراندنەوە . لە ساڵی ١٩٧٥ پاش دەستگیرکردنی ( دەھام میرۆ ) لەلایەن رژێمی سوریاوە، ( کەمال دەروێش ) تا ساڵی ١٩٨٠ سەرکردایەتی ئەو پارتییە بوو . لەو ساڵەشەوە ( شێخ ئالی ) و کۆمەڵێک لە ھەڤاڵانی بوون بە ھۆکاری پارچەبوون و پەرتەوازەبوونی زیاتری ئەو پارتییە . شانبەشانی پارچەبوونی ناوخۆی پارتەکان، شەڕ و ناکۆکی نێوان پارتەکانیش زیاتر تەشەنەی دەسەند .
لە ساڵی ١٩٨٧ دا ( ئیسماعیل ئەموو ) و کۆمەڵێک لە ھەڤاڵانی درێژەیان بە پارچەکردنی ئەو پارتییە دا و لە ساڵی ١٩٩٧ دا و دوای کۆچی دوایی سکرتێری ئەو پارتە لە ئەنجامی رووداوێکی ھاتووچۆدا، پارتەکە ( ئەلپارتی ) رووی لە کۆنگرە کرد، بەڵام تا گەیشتن بە کۆنگرە، بابەتی سەرکردایەتی پارتەکە ناکۆکییەکی گەورەی نێوان ( نەسرەدین ئیبراھیم و سعود مەلا ) بوو. لە دوای کۆنگرەش پارتەکە بوو بە دوو پارچەوە و یەکێکیان لەلایەن نەسرەدین ئیبراھیمەوە و پارچەیەکی تریش لەلایەن ( محەمەد نەزیر موستەفا )ەوە سەرکردایەتی دەکرێت، بەڵام ( عەبدولڕەحمان وەجیە ) کە یەکێک بوو لە رکابەرەکانی محەمەد نەزیر، وەکو خۆی مایەوە و ( عەبدول حەکیم بەشار ) کرا بە سەرۆکی ئەو حزبە .
رەشید حەمۆ لە بابەتێک دەدوێت
رەشید حەمۆ کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا لە یەکێک لە ھەڵسەنگاندنەکانیدا دەڵێت :" پەیوەندییەکانمان لەگەڵ جەمال عەبدولناسر زۆر باش بوو و لە قاھیرەش رادیۆیەک لەژێر بەڕێوەبەرایەتی ( فواد مەعسوم ) کرایەوە . ئەو کاتە ( عەبدولحەمید سیراج ) کە وەزیری ناوخۆی سوریا و بەرپرسیاری کەیسی باکوری سوریا بوو، دەیگوت؛ ئەگەر ئێوە کوردەکانی باکوری کوردستان لەدژی تورکیا ھان بدەن ئەوا منیش ھاوکاری پێویستتان دەکەم . "
حەمۆ لەبەردەوامی ھەڵسەنگاندنەکانیدا دەڵێت :" بە عەبدولحەمید سیراج م وت کە لە شام کەناڵێکی تەلەفزیۆنیمان بۆ بکاتەوە و چاپخانەیەکیشمان بۆ دابمەزرێنێت. دەزگای ھەواڵگری سوریا ( موخابەرات ) و عەبدولحەمید سیراج پێکەوە ئەو داواکارییانەیان پەسەند کردین. " بەڵام لەدوای گۆڕانی ھەڵوێستی کوردان و پەیوەندیکردنیان بە شیوعییەکانەوە، گۆڕانی ھەڵوێستی عەبدولحەمید سیراج و رژێمی سوریای لەگەڵ خۆی ھێنا. "
دوای گۆڕانی ھەڵوێستی عەبدولحەمید سیراج و رژێم، ناکۆکییەکانی نێوان کاربەدەستانی ئەو پارتە ئاشکرا دەبێت . لە ھەرێمی حەسەکە لەنێوان ( محەمەد عیسا ) و ( عەبدول حەمید حاجی دەروێش )دا بابەتی دەسەڵاتی پارتی ناکۆکییەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە . مەلا عەبدول حەکیم و مەلا عەبدول فەرید لەھەرێمی حەسەکە پشتیوانیان لە محەمە عیسا دەکرد، بەڵام لە قامیشلۆ و دربێسی ھەموو ئەو ناوانە پشتیوانیان لە عەبدولحەمید حاجی دەروێش دەکرد ، کە ئەوڕۆکەش ھەندێک لە سیاسەتمەداران و مێژووناسانی کورد ھۆکاری کێشە و ناکۆکییەکانی ئەمڕۆی ئەوپارتانە بۆ ئەو سەردەمە دەگەڕێننەوە .
کۆی زانیارییەکان
ــ جاری یەکەم لە ١٤ مانگی حوزەیرانی ١٩٥٧ دا پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سوریا دادەمەزرێندرێت .
ــ لە ١٢ی ئابی ١٩٦٠ دا زۆربەی سەرکردەکانی پارتەکان لەلایەن کۆماری ھاوبەشی ( سوریا ــ میسر ) ەوە دەستگیرکران .
ــ لە ساڵی ١٩٦١ دا ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سوریا گۆڕا بۆ پارتی دیموکراتی کوردی لە سوریا و گوتەی "کوردستان"ی لێ دەرخرا .
ــ لە ٥ی ئابی ساڵی ١٩٦٥ دا پارچەبوون و پەرتەوازەبوون کەوتە ناو ئەو پارتەوە، ئەم پارچەبوونی چەپڕەوی و راستڕەوییە لە ئەنجامی خیلافاتی نێوان بارزانی و تاڵەبانی بوو، چەپڕەوەکان کە لەلایەن عوسمان سەبرییەوە سەرکردایەتی دەکرا و لەلایەن بارزانییەوە پشتیوانی دەکرا، راستڕەوەکانیش بە سەرکردایەتی حەمیدی حاجی دەروێش لەلایەن تاڵەبانییەوە پشتیوانی دەکرا.
ــ لە ٢٦ی ئابی ١٩٧٠ دا لەلایەن بارزانییەوە دووچاری دەستوەردانەوە دەبێتەوە و لیژنەیەکی ئاشتەوایی بۆ ئاشتکردنەوەی چەپڕەو و راستڕەوەکان پێکدەھێنێت، بەڵام ئەم لیژنەیە بەسەر نەکەوت و بارزانی فەرمانی دەرکرد کە بەڕێوەبەرایەتییەکی کاتی ( قیادە مرحلیە ) بۆ ئەو پارتە دروست بکرێت .
ــ لە ساڵی ١٩٧٣ دا زۆربەی ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی کاتی بەھۆی دژایەتیکردنی پرۆژەی ( ئاسیمیلەیشن ) لەباربردنی کلتووری بەرھەمی حیزامی عەرەبی، دەستگیرکران کە لە ساڵی ١٩٧٤ واتا ساڵێک دوای ئەو دەستگیرکردنانە پرۆژەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە .
ــ لەساڵی ١٩٧٥ دا ناکۆکی نێوان پارتی دیموکراتی کوردی بە سەرۆکایەتی ( حەمید سینۆ ) و پارتی دیموکراتی لە سوریا بە سەرۆکایەتی ( شێخ محەمەد باقی ) و پارچەبوونیان تەشەنەی کرد .
ــ لە ساڵی ١٩٨١ دا ( شێخ ئالی ) لە پارتەکەی ( شێخ محەمەد باقی ) دابڕا و دوای ئەوەش نوی پارتەکەیان بۆ ( پارتی کرێکاری دیموکراتی کوردی لە سوریا ) و دواتریش ناوی پارتەکەیان بۆ ( پارتی یەکێتی ) گۆڕی .
ــ لە کۆنگرەی حەوتەمی پارتەکەدا لە ساڵی ١٩٩٥ ( کەمال ئەحمەد دەروێش ) بە پشتیوانی و ھاوکاری بارزانی بوو بە سەرۆکی ( پارتی دیموکراتی کوردی لە سوریا ). لە کۆنگرەی ھەشتەم دا لە ٣٠ی نیسانی ١٩٩٨ دا ئەو پارتییە جارێکی تر پارچە بوو و کە ھەردوو پارتەکەش بە ھەمان ناوی ( پارتی دیموکراتی کوردی لە سوریا ) خۆیان ناساند؛ یەکێکیان نەسرەدین ئیبراھیم و ئەوەی تریشیان محەمەد نەزیر موستەفا سەرکردایەتی دەکرد . دەتوانین بڵێین لە رووێکەوە دواین پارچەبوونی ئەو پارتییە بە جیابوونەوەی عەبدولڕەحمان وەجیە لە محەمەد نەزیر مستەفا و دروستکردنی پارتێکی نوێ بەناوی ( پارتی دیموکراتی کوردی ) لەلایەن محەمەد نەزیرەوە ھاتە ئاراوە .
پارتییەک لە چەند ساڵێکدا بوو بە (١٣) پارچە
ناوی ئەو پارتە کوردییانەی لە پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا جیابوونەتەوە و تا ئێستا بەردەوامن .
١ ــ پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کوردی لە سوریا ( عەبدول حەمید حاجی دەروێش ) لەسەر نەریتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان YNK بوو بەڵام ئێستا وابەستەی KDP پارتی دیموکراتی کوردستانە .
٢ ــ پارتی نەتەوەیی سوری ( تاھیر سفوک )
٣ ــ پارتی وەکھەڤی کوردی (نیعمەت داود )
٤ ــ پارتی دیموکراتی کوردی لە سوریا ــ ئەلپارتی ( نەسرەدین ئیبراھیم )
٥ ــ پارتی دیموکراتی کوردی لە سوریا ( ئەلپارتی ) ــ ( عەبدولحەکیم بەشار )
٦ ــ پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا ( عەبدولڕەحمان وەجیە ) و ئێستا ( عەبدولکەریم سکۆ و لەزگین فەخری )
٧ ــ پارتی یەکیتی دیموکراتی کوردی لە سوریا ( ئیسماعیل عەمۆ ) و دواتر ( شێخ ئالی ، زەردەشت محەمەد، حەبیب ئیبراھیم ) و ئێستاش جارێکی تر لەلایەن شێخ ئالی یەوە سەرکردایەتی دەکرێت . " لەبەر ئەوەی زۆرینەی سکرتێرەکانی ئەو پارتە کوردییانە خەڵکی کانتۆنی جزیرە بوون ناکۆکی و کێشەی نێوان خۆیان و پارتەکانیان تەشەنەی دەکرد و پارچەبوونیان ھاتە ئاراوە . سەرۆکی بەشی جزیرەی ئەو پارتییە ( ئیسماعیل عەمۆ ) و دواتریش ( زەردەشت محەمەد ) بوو کە ئەمانە رۆڵی خۆیان لەو ناکۆکییانەدا زیاتر کرد. بەڵام لقی عەفرینی ئەو پارتییە بە سەرۆکایەتی شێخ ئالی . سەرجەمی ئەو کەسانەی ناویان دەھات و دەناسران، ھەریەکەیان ناوێکیان لە پارتێکی دەنا و خۆیان دەبوون بە سەرۆک و ھەریەکەیان ئەوی تر بە بێ پەیوەندار و نا راست و خۆی بە راست و باش دەزانی و وایان رادەگەیاند " .
٨ ــ پارتی دیموکراتی کوردی ( ئیسماعیل عەمۆ ) کە فواد عەلیکۆ، حەسەن تەنووری و ئیسماعیل حەمێ و دواجاریش ئیبراھیم - برۆ کرابە سەرکردە .
٩ ــ پارتی یەکێتی کوردستانی ( عەبدول باست حەمۆ )
١٠ ــ پارتی دیموکراتی کوردی سوری ( جەمال شێخ باقی )
١١ ــ پارتی ئازادی کوردی ( خەیرەدین موراد ) کە ئێستا موستەفا جومعە سکرتێرە .
١٢ ــ پارتی ئازادی کوردی ( موستەفا ئوسۆ ) کە لە پارتەکەی ( موستەفا جومعە ) جیابووبووەوە .
١٣ــ تەیاری ئایندە ( مەشعەل تەمۆ ). دوای کوژرانی مەشعەل تەمۆ، لەسەر ئەرزی واقیع ھیچ بوونێکی ئەم پارتییە لە کار و کرداردا نییە . تەنیا لەڕووی راگەیاندنەوە لە ھەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەدیدەکرێن .
ئەنجام
بەپێی ئەم خشتە و نەخشەیەی سەرەتای ئەو پارتییە کوردییانەی رۆژئاوای کوردستان و سوریا، دیارە ھیچ پارتێک سەربەخۆ دانەمەزراوە و سەربەخۆش دووچاری شکان یان پەرتەوازە و پارچەبوون نەبووە. لەم راپۆرتەدا بە ئاشکرا بەدی دەکرێت کە ئەو پارتانە سەرجەمیان گرێدراون بە پارتی دیموکراتی کوردستان PDK و یەکێتی نیشتمانی کوردستان YNK ەوە .
دەتوانین بڵێین ھەندێک پارتی ژێر بانگەشەی چەپڕەوێتی میراسی دھام میرۆن و گرێدراوی موستەفا بارزانی و KDP ن. ئەو پارتەنەشی خۆیان بە راستڕۆ و پێشکەوتنخواز و ریفۆرمخواز دەزانن، ئەو پارتانەی کە میراسی خۆیان لە پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی لە سوریا بە سەرکردایەتی حەمید حاجی دەروێش وەردەگرن، ئەمانەش لەسەر ھێڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان YNK بوون و بەشێکیان تا ئێستاش پێیەوە گرێدراون .
سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا زۆربەی سەرکردەی پارتەکان ھاتووچۆیان بۆ باشوری کوردستان زۆر بووە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان PDK ( عەبدولحەکیم بەشار )ی کردووە بە سەردەستە و لەریزی پارتەکانی تردا رۆڵی سەرەکی پێداوە .
ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی لە سوریا
ئەو (١٣) پارتییەی ناویان لەسەرەوە ھاتووە، ئێستاکە بەشداری ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردین لە سوریا ENKS بوون .
ھەروەھا ( پارتی ئازادی کوردی ــ پارتی یەکێتی کوردستانی ) و کۆمەڵێک لە کەسایەتییانی وەکو ( سەلاح بەدرەدین و عەبدولباست سەیدا ) بەشدارن لە ئەنجومەنی نیشتمانی سوری. دواین جار ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سوریا چوونە پاڵ ئیئتیلافی سوریا وە کە ناوەندەکەی لە ئەستەمبۆڵە .
ھەندێک پارتی وەکو پارتی دیموکراتی کوردی ــ ئەلپارتی ( عەبدولحەکیم بەشار ) و ( تیار موستەقبەل و الوفاق، تجمع الشباب ) کە ئەندامن لە ENKS دا، دەیانویست لەگەڵ ھێزە دیموکراتییەکاندا بەرەیەکی دیموکراتی پێکبھێنن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، ئەم گرووپانە راستەوخۆ پەیوەندییان بە دەوڵەتی تورک و ئەمریکا ھەیە .
پارتی ئازادی ( موستەفا جومعە )، پارتی ئازادی ( موستەفا ئوسۆ )، ئەلپارتی ( عەبدولحەکیم بەشار )، "یەکێتی سیاسی"یان وەکو جێگرەوەی دەستەی باڵای کورد دروست کرد، ئەم یەکێتی سیاسییە بە فەرمانی راستەوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان PDK و بە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک کارەکانیان رادەپەڕێنن .