Lara Ali اﻹداره
الدوله : العراق عدد المساهمات : 223 تاريخ التسجيل : 03/12/2014 العمر : 30
| موضوع: هەڵەبجە بە فەرمي بوو بە پايتەختي ئاشتي كوردستان؟ السبت ديسمبر 13, 2014 8:27 pm | |
| راوێژكاريي ياساييي سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان حاكم (ئازاد مه‌لا فه‌ندي) رايگه‌ياند كه، ( مه‌سعود بارزاني) واژۆي له‌سه‌ر بڕياري (ناوناني پارێزگاي هه‌ڵه‌بجه به پايته‌ختي ئاشتيي هه‌رێمي كوردستان) كردووه و ئه‌و بڕياره‌ش دواي بڵاوبوونه‌وه‌ي له رۆژنامه‌ي وه‌قايعي كوردستان، ده‌چێته بواري جێبه‌جێكردنه‌وه. راوێژكاريي ياساييي سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان حاكم (ئازاد مه‌لا فه‌ندي) رايگه‌ياند كه، (بارزاني) واژۆي له‌سه‌ر بڕياري (ناوناني پارێزگاي هه‌ڵه‌بجه به پايته‌ختي ئاشتيي هه‌رێمي كوردستان) كردووه و، ئه‌و بڕياره‌ش دواي بڵاوبوونه‌وه‌ي له رۆژنامه‌ي وه‌قايعي كوردستان ده‌چێته بواري جێبه‌جێكردن و، پێويسته ئه‌نجوومه‌ني وه‌زيراني هه‌رێمي كوردستان، رێكاره‌كاني جێبه‌جێكردني ئه‌و بڕياره، به‌جێ بگه‌يه‌نێت. راوێژكاريي ياساييي سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان، جه‌ختي كرده‌وه ئه‌و بڕياره له رووي مه‌عنه‌وييه‌وه كاريگه‌ريي باشي بۆ پارێزگاي هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت و، ده‌بێت هه‌موو پرسه‌كاني پێوه‌ست به ئاشتي و پێكه‌وه‌ژيان له پارێزگاكه ئه‌نجام بدرێن. جێي ئاماژه‌يه، له كۆتايي مانگي ئه‌يلولدا په‌رله‌ماني كوردستان بڕياري (ناوناني پارێزگاي هه‌ڵه‌بجه به پايته‌ختي ئاشتي هه‌رێمي كوردستان)ي ده‌ركردووه. به‌پێي خاڵه‌كاني بڕياره‌كه، پارێزگاي هه‌ڵه‌بجه پايته‌ختي ئاشتي هه‌رێمي كوردستانه و، كۆنفرانس و كۆڕ و كۆبونه‌وه‌و مه‌ڕاسيمي تايبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ي رۆشنبيريي و په‌يامي پێكه‌وه‌ژياني ئاشتيانه له‌و پارێزگايه ساز ده‌كرێت، حكوومه‌تيش ساڵانه بودجه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌كات. | |
|